کریستیانۆ رۆناڵدۆ داهاتووی خۆی لەگەڵ یۆڤینتۆس یەکلایی کردەوە

16/07/2021
فۆتۆ: 

لەکۆتاییدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیاری خۆی لە مانەوە یاخوود رۆیشتنی لە یانەی خانمە پیرەکەدا و بۆ بەرپرسانی یانەکەی ئاشكراکرد

ڕۆناڵدۆ بڕیاری مانەوە دەدات لە یوڤانتووس ڕۆژی هەینی ڕۆژنامەی " لاگازێتا دیلۆ سپۆرت " ی ئیتالی پشتڕاستی کردەوە ، کە ئەستێرە پورتوگالیەکە بەڕێوەبەرایەتی یانەکەی لە دوا بڕیاری خۆی سەبارەت بە داهاتووی ئاگادار کردۆتەوە . ئەستێرە پرتوگالییەکە لەنامەکەیدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی یانەی یۆڤانتووس بەئاشکرا ئاماژەی بە مانەوەی لەیانەکەیدا کردووە و ڕایگەیاندووە بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ تیپەکەی دەمێنێتەوە. لە دوو هەفتەی داهاتوودا کۆتایی بە گەشتەکەی دێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکانی لەگەڵ خانمە پیرەکە . هاوکات ڕۆژنامەکە ڕوونیکردۆتەوە ئەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو جێگری سەرۆکی یانەکە پاڤێل نێدڤیدی یاریزانی پێشووی چیک، لەکاتی ئاشکراکردنی بەرنامەی سیریا ئەی بۆ وەرزی ٢٠٢١ – ٢٠٢٠ سەبارەت بەبەردەوامبوونی ڕۆناڵدۆ پێشبینییەکی ڕاستەقینە بوو . ڕۆژنامەکە دەڵێت ، جۆرج مێندێسی بریکاری ڕۆناڵدۆ فشار لە یۆڤانتۆس دەکات بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەکەز بەڵام تا ئێستا گفتوگۆی نێوان هەردوولا لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەی پورتوگالییەکە دەستی پێنەکردووە . گرێبەستی ئێستای ڕۆناڵدۆ لەگەڵ ئەو یانە ئیتاڵییە لەهاوینی ٢٠٢٢ کۆتایی دێت و گومانەکان لەبارەی ئایندەی گۆڵکەری جامی نەتەوەکانی ئەوروپا وە دروستبووە و داهاتووی ئەم یاریزانە بەستراوەتەوە بە بەیانەی مانچستەر یوونایتد و پاریس سان جێرمان . جێی باسە پاش ئەوەی یانەی یوڤانتووس لەژێر سەرپەرشتی ئاندریا پیرلۆ یاریزانی پێشووی خانمەپیرەکە و ڕاهێنەری تیپەکە ئاستێکی خراپی پێشکەشکرد، بەرپرسانی یانەکە ئەو ڕاهێنەرەیان دورخستەوە و دووبارە (ماسیمیلیانۆ ئەلیگری) بە ڕاهێنەری تیپەکە دەستنیشاکرا و ئەمەش دوای ئەوەدێت کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا ڕاهێنەری ناوبراو وازی لەئەرکەکەی هێنا .