سوید.. لە 82 ٪ ئەوانەی دەمرن تەرمەکانیان دەسووتێنرێت
زۆربەی تەرمەکان دەسوتێنرێن
فۆتۆ: فۆتۆ : ڕادیۆی کووردی سوید
ڕادیۆی کوردی سوید بڵاویکردەوە، لە ئێستادا لە ٨٢%ی ئەو کەسانەی کە گیانلەدەست دەدەن، لە لایەن لایەنی پەیوەندرەوە دەسوتێنرێن .
ڕادیۆی کوردی سوید لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بەر لە ٢٠ ساڵ پێش ئێستا تەنھا ٦٨٪ ئەوانەی لەسوید گیانیان لە دەستدەدا لەبری لەگۆڕنانی ئاسایی، تەرمەکانیان دەسوتێنرا و پاشان خۆڵەمێشەکەی بڵاودەکرایەوە یان دەخرایە ناو گۆڕەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨ ەوە نزیکەی ٨٢٪ ی تەرمەکان دەسوتێنرێن .
ڕوونیشیکردەوە، سوتاندنی ئەو ڕیژە زۆرەش، وایکردووە کە لەبری گۆڕ و جێگای تایبەت، گۆڕی هاوبەش و بە کۆمەڵ دابنرێت تا خۆڵەمێشەکانی تێدا هەڵبگیرێت یان لە گۆڕ بنرێت .
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ساڵی ٢٠٢٠ و دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ٨١١ ھەزار کەس سوتێنراون، دواتریش لایەنی پەیوەندار تابلۆیەک لە تەنیشی کۆرٍەکانەوە دادەنن بۆ ئەوەی هاوڕێ و دۆستانی ئەو کەسانەی کە کۆچی دواییان کردووە، تاجەگوڵینە و مۆم لەسەر گۆڕەکان دابنێن و ھەڵبکەن .
لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەی ڕادیۆی کوردی سوید هاتووە، لە ١٦.٤% ئەو کەسانەی کە لەساڵی ڕابردوودا مردوون، تەمەنیان لە نێوان ٧٥ بۆ ٨٤ سالی بووە وزۆربەشیان بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە .
|