یەکەم کاروانی حاجیان گەیشتنە شاری مەککە

17/07/2021
فۆتۆ: 

یەکەم کاروانی حاجیانی ماڵی خوا ئەمڕۆ شەممە گەیشتنە شاری مەککە، بە مەبەستی بەشداریکردن لە فەریزەی حەج، کە لەسایەی چاودێرییەکی توندی خۆپارپزی لە فایرۆسی کۆرۆناد بەرێوەدەَچێت .

بە گوێرەی میدیاکانی سعودیە، حاجیان لە رَێگەی چوار سەنتەرەوە پێشوازی دەکرێن و دواتر بەرەو مزگەوتی حەرام بەرَێدەخرێت بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج .

بەھۆی مەترسی فایرۆسی کۆرۆناوە، فەریزەی حەجی ئەمساڵ تەنھا ٦٠ ھەزار کەس بەشداری تێدا دەکەن، کە تەنھا بۆ ئەو ھاوڵاتیان و ئەو کەسانە دەبێت کە لە سعودیە نیشتەجێن و فاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە .

 سەعید موحەیمید سەرۆکی کاروباری مزگەوتی حەرام لە مەککە رایگەیاند، ھەموو ئامادەکارییەکیان کردووە، بۆ پێشوازیکردن لە حاجیانی ئەمساڵ .