جیابوونەوەیەکی خێزانی لە بەرامبەر 625 ملیۆن دۆلار

17/07/2021
فۆتۆ: 

دوای چەندین ساڵ لە ناکۆکی و ململانێی یاسایی و جیابوونەوە لە ھاسەرەکەی، ژنێکی ڕووسی دەبێتە ملیاردێر، دوای ئەوەی بەهۆی ئەو پارە زۆرەی کە لە ھاوسەرەکەی وەریدەگرێت پێی دەبێتە ملیاردێر .

ملیاردێری ڕووسی (فەرھاد ئەحمۆدۆڤ) و ھاوسەری پێشووی (تاتیانا ئەحمەدۆڤا) دوای لە یەکتر جیابوونەوە، ڕێکەوتن لەسەر بڕی ٦٢٥ ملیۆن دۆلار، کە پێشتر دۆسیەکەیان لە دادگای لەندەن یەکلایی کرابۆوە .

ناکۆکییەکەیان  بووە ھۆی ئەوەی تاتیانا شکست بھێنێت بۆ دەستگرتن بەسەر بەلەمێکی (یەخت)ی گەشتیاری ، کە خاوەندارییەتەکەی دەگەڕایەوە بۆ ھاوسەری پێشوو، ھاوکات بە گوێرەی بڕیاری جیابوونەتەوەکەیان کچەکەیان بە ناوی (تیمور) زیاتر لە ٧٠ ملیۆن جونەھی ئیستەرلینی بدات بە دایکی لە داھاتە جێگیرەکانی خێزانەکە .

وتەبێژێک بەناوی ئەحمەدۆڤاوە رایگەیاند، بابەتەکە پەیوەندیی نییە بە بڕە پارەکەوە، بەڵکو پەیوەندیی ھەیە بە ھاوسەرێکەوە بە وەفایە بەرامبەر بە خێزانەکەی .

دۆسیەی ئەو دوو ھاوسەرە لە لایەن کۆمپانیای (بۆرفۆرد کپیتاڵ)ەوە سەرپەرشتی و بەڕێوەبراوە، کە لە بەرامبەر خزمەتگوزاری و ھیلاکبوونەکەی بڕی ١٠٣ ملیۆن دۆلار وەردەگرێت، کە توانیویەتی داوایەکی ٦٢٥ ملیۆن دۆلاری لە دادگا بباتەوە .

(جۆینیس نولەر) ژنە دادوەری بەریتانی کە بڕیارەکەی دەرکردووە ڕایگەیاند، خێزانی ئەحمەدۆڤ یەکێک بوون لە ھەرە خێزانە بەدبەختەکان کە ھاتوونەتە ھۆڵی دادگاکەیەوە .