ریال مەدرید کێشە بۆ ڤاران دروست دەکات

17/07/2021
فۆتۆ: 

تێگرای سەرچاوەکان بەگشتی مارکای ئیسپانی بە تایبەت کۆکن لەسەر ئەوەی ئایندەی ڤاران مانچێستەر یونایتدە بەڵام ریال مەدرید کێشەی بۆ دروست دەکات .

هـــەفتەی ڕابردوو ڕۆژنامەی مارکا ئەوەی بڵاوکردەوە ڤاران گڕیبەستی لەگەڵ مانچێستەریونایتد واژۆ کردوە تەنیا ڕاگەیاندی ماوە سەرباری ئەمەش ریال نایەڵێت بەئاسانی ڤاران یانەکە جێبهـــڵێت چوونکە بڕە پارەی دیاریکراوی مانیۆ بەدڵی مێرەنگی نییە .
لە لایەکی دیکەوە یانەی چێڵسی لەسەر هـــێڵە بۆ گواستنەوەی ڤاران بۆیە ریال مەدرید دەیەوێت لەو نێوان ئەو دوو ئۆڤەرەدا سودمەندی یەکەم بێت ئەمەش بە واتای دروستکردنی کێشەیەت بۆ ڤاران چوونکە ناوبراو بە ڕوونی ئەوەی وتوە ئارەزوو دەکات ڕوو بکاتە یانەی مانچێستەریونایتد .