ژمارەی گیانلەدەستدانەکانی لافاوەکەی ئەڵمانیا زیاتر بەرزبوەوە
ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی لافاوو باران بارینەکەی ئەڵمانیاوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمار کردووگەیشتە ١٣٣ گیانلەدەستدان .
پۆلیسی ئەڵمانیا کە سەرپەرشتی ڕزگارکردن و بە ھاناوەچوونی لێقەوماوەکانی ڕوداوی لافاوەکە دەکات رایگەیاند، زیاتر لە ٩٠ کەس لە ویلایەتی (ئارفیلەر)ی خۆرئاوای ئەڵمانیا گیانیان لەدەستداوە .
دوێنی ھەینیش دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاند، لە ویلایەتی (ڕایلاند بالاتینات) ٦٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانێکی زۆریشی لێکەوتووەتەوە .
دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا رایانگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لە زۆربەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان ئاستی ئاوی باران و لافاو نزمتر بووەتەوە و ترسی ئەوەیان ھەیە تەرمی زیاتری خنکاوەکان بدۆزنەوە، کە بەھۆی لافاوەکەوە گیانیان لەدەستداوە .
سەرۆک و راویژکاری ئەڵمانیا ھەریەکەیان بە جیا سەردانی ناوچە جیاوازەکانیان کردووە، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە پرۆسەی رٍزگارکردن و بە ھاناوە چوونی شوێنە زیانلێکەوتووەکانی وڵاتەکەیان .
دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا ناوچە زیانلێکەوتووەکانیان بە کارەساتبار ناوبرد و ڕایانگەیان ھەموو تواناکانی دەوڵەت فەرادەکەن بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو کارەساتە سروشتییە، کە بەشێکی تری وڵاتانی ئەوروپای گرتووەتەوە .
|