ئەنچلۆتی جێگرەوەی ئیمباپێی دەستنیشانکرد

17/07/2021
فۆتۆ: 

پاش ئەوەی یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەیە نییە بە ئاسانی دەستبەرداری ئیمباپێ بێت ئەنجلۆتی کارگێری ریال مەدرید ئاگادار کردۆتەوە ئەم ئەستێرەی بۆ بگوازنەوە .

یانەی ریال مەدرید بەسەرپەرشتی ئەنچلۆتی بەردەوامە لەشقەکانی بۆ وەرزی نوێ هـــەر چەندە هـــەتا ئێستاش یانەی مێرەنگی بەنیازی ئێمباپێیە بۆ ڕیزەکانی بەڵام خلێفی سورە لەسەر بۆچونەکەی کەوا دەستبەداری ئیمباپێ نابێت .
مارکای ئیسپانی زانیاری ئەوەی پێگەشتووە کارلۆ بە یانەکەی وتوە دەمەوێت محمد سەڵاح وەک جێگرەوەی ئیمباپێ دابنێن و لە زووترین کاتدا گرێبەستی سەڵاح یەکلای بکەنەوە گەر ریال مەدرید سوربێت لەسەر گواستنەوەی سەڵاح کارەکە زۆر قورس نابێت چوونکە محمد سەڵاح وەرزی پار بە ڕوونی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد خەونی من یاریکردنە لە ڕیزەکانی یانەی ریال مەدریدا .