هۆکاری نەچوونی دۆنارۆما بۆ بارسێلۆنا ئاشکرا بوو

17/07/2021
فۆتۆ: 

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا دۆنارۆما لە یانەی ئەی سی میلانەوە بەفەرمی ڕویکردە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی .

ڕۆژنامەی مۆندۆدیڤەرتیڤۆی ئاشکرای کرد پێشتر دۆنارۆما ئارەزووی کردوە ڕوبکاتە یانەی بارسێلۆنا بەڵام یانەکە بەمەرجەکانی دۆنارۆما ڕازی نەبوون .
مینۆرایۆلا دەربارەی چوونی دۆنا بۆ بارسێلۆنا بەمجۆرە رونکردنەوەی داوە ئێمە لەگەڵ بارسێلۆنا وا قسەمان کرد ساڵانە بارسێلۆنا ١٢ میلۆن یۆرۆ بدات بە دۆنارۆما بێ پێدانی باج لە لایەن دۆنارۆماوە بەڵام بارسێلۆنا پێی ڕازی نەبوو .
دواتر وتمان با ساڵی یەکەم بەپێی ئەم ئۆڤەرە بڕوات لە ساڵی دووەمدا نرخەکە کەم بکەنەوە بۆ ٦ ملیۆن دۆنا ئامادەی پێدانی باج دەبێت جارێکی دیکە بارسێلۆنا بەمەش ڕازی نەبوو .
بۆیە رایۆلا بریاریدا گرێبەستەکەی پاریس قبوڵ بکات چوونکە تێکڕای مەرجەکانی دۆنارۆمای جێبەجێ دەکرد .