راهێنەری نوێی عێراق ئاشکرابوو

17/07/2021
فۆتۆ: 

یەکێتی تۆپی پێی عێراق ماوەیەک پێش ئێستا ڕایگەیاند بەنیازین بەمزوانە ڕاهێنەرێکی گەورە و بە ئەزمون بگوازێنەوە بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمان کەمێک پێش ئێستا تێگڕای میدیاکانی عێراق کۆکن لەسەر هێنانی ئەم ڕاهێنەرە .

 
دوای ئەوەی لەماوەکانی ڕابردوو وەزیری وەرزش و لاوانی عێڕاق رایگەیاند ڕاهێنەرێکی بەناوبانگ ئەرکی مەشق و ڕاهێنانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێڕاق وەردەگرێت؛ ئەمڕۆ ڕاگەیاندنە وەرزشیەکانی عێڕاق و یەک لەوان بڵاوکراوەی وەرزشی سپۆرت ئاماژەیان بەوە داوە کارلۆس کیرۆش ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەکانی ئێران و کۆلۆمبیا ڕازی بووە بە پێشنیاری یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق و بە ئەگەری زۆر لەڕۆژانی داهاتوو، هەواڵی ئەم ڕێککەوتنە بەفەرمی بڵاودەکرێتەوە