نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

18/07/2021
فۆتۆ: 

بەگوێرەی داتاکانی بۆرسەی جیھان ئەمڕۆ شەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بە ٧٣ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوە کرا .


ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکایش بە ٧١ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوە کرا .

لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا دوای چاوەڕوانیەکی زۆر جارێکی تر نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی وزەدا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی .

چاودێرانی دۆخی ئابورری و کەرتی وزە پێیان وایە، یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی بڕی یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ئەمبارەکانی ئەو وڵاتەدا، کە بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی  نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو .

جگە لەوەش بەھۆی سووکردنی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆناوە و دەستپێکردنەوەی کار لە زۆربەی کەرتە ئابورییەکان جیاجیاکانی  ئەوروپا و جیھان، بازاری وزەی جیھانی گەرم بووەتەوە و کاریگەریی کردووەتە سەر بەرزبووەنەوەی نرخی نەوت .