ئێران.. ئەپێک بۆ ئەنجامدانی هاوسەرگیری دروستدەکرێت

18/07/2021
فۆتۆ: 

شارەزایانی تەکنەلۆژى ئێرانی بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنییان (ئەپ) دروستکردووە بۆ یەکترناسین و هاوسەرگیری کردن.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، لەبەرئەوەی یاساکانی ئێران ڕێگەنادات لە دەرەوەی خێزان و هاوسەرگیری پەیوەندی سوزداری  و سێکسی هەبێت ، ئەو وڵاتە هەستاوە بە دروستکردنی ئەپێک لەڕێگەیەوە تەنها سنگڵەکان دەتوانن بەرنامەکە بەکاربهێنن بۆ ژنهێنان و بە شێوەیەک سیفەت و تایبەتمەندییەکانی  کوڕ و کچەکە هەڵدەسنگێنێت  و یارمەتیان دەدات لە یەکترناسینیاندا.

ئەپەکە ناوی ( همدم) واتە هاوسەر یان هاوژین و بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی ئەو کەسانە دیاریدەکات کە دەکرێت لەگەڵ یەکتر بژین و دواتریش کە هاوسەرگیریان کرد بۆ ماوەی چوار ساڵ  لە ژێر چاودێری ئەپەکەدا دەبن.

بی بی سی ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکار دروستکردنی ئەپەکە لەلایەن ئێرانەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو   وڵاتە ترسی هەیە لە کەمبوونەوەی ڕێژەى هاوسەرگیر و  نەبوونی منداڵ و پیربوونى دانیشتوانی وڵاتەکە بە شێوەیەک لە ئێستادا زیاتر لە نیوەی دانیشتوان لە سەرو ٣٥ ساڵەوەن.