لیڤەرپول گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ دەکاتەوە

18/07/2021
فۆتۆ: 

یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بەردەوامە لەسەر ئامادەکاریەکانی بۆ وەرزی نوێ و دەیەوێت لە ئایندەیەکی نزیکدا گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ بکاتەوە .

ڕۆژنامەی میرۆی بەریتانی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە یانەی لیڤەرپول ئۆڤەرێکی چوار وەرزەی خستۆتە بەردەستی گۆڵپارێز ئەلیسۆن بیکەر بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە پاسەوانێتی کردنی تۆڕی گۆڵی یانەکە .
یۆرگن کلۆپ پێی باشە بۆ ئەم قۆناغە بیکەر بەردەوام بێت تا ئەوەی گۆڵپارێزێکی دیکە بھـــێنن و بڕە پارەیەکی زۆر سەرف بکەن .
بۆ بیر ھێنانەوە ئەلیسۆن ساڵی ٢٠١٨ لە یانەی ڕۆماوە روویکرد یانەی لیڤەرپوڵ بەبڕی ٦٦ ملیۆن یۆرۆ ناوبراو لەو ماوەیەدا بەیەکێک لە باشترین یاریزانی لیڤەر دێتە ھــــەژمارکردن .