ئەلیگری پەیامێک دەنێرێ بۆ رۆناڵدۆ

18/07/2021
فۆتۆ: 

ماسیملیانۆ ئەلیگری ڕاھـــێنەری یانەی یوڤانتۆس پەیامێک دەنێرێ بۆ و رۆناڵدۆ چاوەڕێی وەڵامی رۆناڵدۆ دەکات تا ئەوەی دەست بکەن بە ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ .

ڕۆژنامەی تۆ تۆ سپۆڕت بڵاویکردەوە ئەلیگری پەیوەندی بە رۆناڵدۆوە کردوە پێی ڕاگەیاندوە من بەرنامە ڕێژی لەسەر تۆ دەکەم ، وەرزێ نوێ زیاتر لە گۆڵ نزیکت دەکەمەوە و دەتکەم بەھـــێرشبەری ژمارە نۆ لە ناوچەی سزای تیپی دژ .
بەیانی ئەمڕۆش کریستیانۆ لە ڕێگەی ھەژمارەکانی خۆی لە تۆڕەکۆمەڵاتیەکان وێنەی خۆی بڵاوکردە و نوسیویەتی بەیانی بڕیاردان ، پاش کۆتایی ھاتنی وەرزی ڕابردوو زۆرینەی سەرچاوەکان ئەوەیان بڵاوکردەوە ھیچ نێوانێک نەماوە لە نێوان کریستیانۆ و یۆڤانتۆسدا بەڵام پێ دەچێت دۆخەکە گۆڕانکاری بەسەردا ھـــاتبێت و یانەی خانمە پیرەکە دەستبەداری کریستیانۆ نابن .