زاخۆ .. تەرمی منداڵێک لەناو ماڵەکەیدا دۆزرایەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان لە زاخۆ، لە گەڕەکی عەباسیک سەر بە قەزای زاخۆ تەرمی منالێکی تەمەن 3 ساڵ بە مردوویی لەناو ماڵەکەیدا بینراوە و تائێستاش هۆکاری مردنەکەی دیار نییە.
لەبارەی رووداوەکەشەوە، نەھشەت سەلمان بەرپرسی رگەیاندنی پولیسی زاخۆ بە توری ھەواڵی ژیان رایگەیاند، تەرمی منداڵێکی تەمەن 3 ساڵ کە کوڕە بە مردوویی دۆزراوەتەوە و تا ئێستا نازانرێت هۆکاری مردنەکە چی بووە.
نەھشەت سەلمان باسی لەوەشکردووە، پێدەچێت دایک و باوکی کوژرابێت و لە ئێستادا لێکولینەوە لە رووداوەکە لە بنکەی پولیسی زاخۆ دەستیپێکردووە و تائێستاش، دەرنەکەوتووە ئایا دایک و باوکی کوژراوە یاخود نا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو پیاوێکی تەمەن زیاتر لە ٥٠ ساڵ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە، لە قەزای زاخۆ گیانی لەدەستدا، کە خەڵکی باکووری کوردستانە و بەمەبەستی کرێکاری لە قەزای زاخۆ بوو.
|