وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ژمارەیەک بڕیاری تایبەت بە جەژن دەرکرد

19/07/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا، بڕیارنامەیەکی 13 خاڵی بڵاوکردەوە و تیایدا بڕیاری پەیوەست بە خۆپارێزی لە کۆرۆنا درکرد و تەواوی هاوڵاتیان، فەرمانگەکانی حکومەت و نوێژخانانی لە پەیڕەوکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی تایبەت بە کۆرۆنا دەکرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکیەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، نوێژی جەژن و نوێژە فەرزەکانی دیکە بە رێکاری توندی خۆپارێزی ئەنجام دەدرێن، دەبێت نوێژخوێنان رەچاوی بەستنی ماسک بکەن و مەودای دوو مەتر لەنێوانیاندا بێت. هاوکات، چوونەسەرقەبران و دانانی پرسە لە مزگەوت و ماڵان، قەدەخەیە و بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەکەکان بەرپرسن لە جێبەجێکردنی ئەو رێکارانە، هەر کەسێکیش سەرپێچی بکات، دوو ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

دەقی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم: 

نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ

نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ

نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ


نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ