جۆری گۆڕاوی کۆرۆنای دەلتا لەسلێمانی تۆمارکرا

19/07/2021
فۆتۆ: 

تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای پشکنین بۆ چەند کەیسێک لەسەنتەری دەستنیشانکردنی کۆرۆنا، جۆری کۆرۆنای گۆڕاو ناسراو بە دەلتا تۆمار کرا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە "دوای گەیشتنی تێستی تایبەت بەپشکنین و دیاری کردنی جۆری گۆڕاو لە کۆڤید 19 (دەلتا ) بەسەنتەری پشکنینی کۆڤید لەسلێمانی لەئێستادا لەلایەن تیمی پشکنینی کۆرۆنا لەسەنتەری دەست نیشان کردنی کۆرۆنای گۆڕاو ئەو جۆرە نوێیە تۆمارکراوە).

ئاماژەی بەوەشکردووە، دیاری کردنی جۆری گۆڕاوی کۆڤید 19 ( دەلتا ) لە سەنتەری پشکنینی کۆرۆنا لەسلێمانی دەستنیشانکراوە و پشکنین بۆ هاوڵاتیان دەکرێت.