ڕێکەوتنی نێوان بارسێلۆنا و ئەتلەتیکۆ مەدرید شکستی هێنا

20/07/2021
فۆتۆ: 

پاش ئەوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دەنگۆیەکی بەھـــێز ھـــەبوو سەبارەت بە ئاڵوگۆری نێوان ساول و گریزمان لە یانەکانی ئەتلەتیکۆمەدرید و بارسێلۆنا بەڵام ڕێکەوتنی ھەر دوو لا شکستی ھـــێنا .

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە یانەی ئەتەلەتیکۆ لە ئێستادا ئامادەنییە پێشوازی لە یاریزان گریزمان بکەن بەو پێیەی گرێبەستەکە ھـــیچ جۆرە خزمەتێک بە یانەکە ناکات لە لایەکی دیکەوە یانەی ئەتلەتیکۆ ئامادەنییە دەستبەرداری ساول بێت تا ئەوەی بارسێلۆنا ئۆڤەرێکی باش پێشکەشی یانەکە نەکات .
ماوەیەک پێش ئێستا قسەیەکی زۆر بەھـــێز ھـــەبوو دەربارەی ئەوەی ھـــەر دوو یانە ئاڵوگۆر بە یاریزانەکانیان دەکەن  بەڵام لە ئێستادا ھـــەموو گفتۆ وگۆکان وەستێنراون .