بایدن پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانان دەکات
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن و جێڵ'ی هاوسه‌ری له په‌یامێكدا هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانییان له موسڵمانان پیرۆز كرد.
لەراگەیەندراوێکدا، كۆشكی سپی باسی لەوەکردووە، بایدن له په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌ڕێوه‌چوونی جه‌ژن و رێوڕه‌سمی به‌ڕێوه‌چوونی حه‌ج له كاتێكدا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌رده‌وامه واتای تایبه‌ت له‌خۆ ده‌گرێ و ئاماژه‌ی به‌ه‌وه داوه كه گه‌لی ئه‌مریكا زیاتر له ٥٠٠ هه‌زار ڤاكسینی به وڵاتی جیهان به‌خشیووه كه وڵاتی موسڵمانیشی له‌نێودان و پێویستییان به ڤاكسینه .
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەش، بایدن ئاماژەی بەوەکردووە، "من و جێڵ له ناخی دڵمانه‌وه سڵاو بۆ ئه‌وانه ده‌نێرین كه له هه‌ر كوێیه‌كی ئه‌م جیهانه جه‌ژنی قوربان پیرۆز ده‌كه‌ن، به‌ناوی گه‌لی ئه‌مریكاوه هیواخوازم جه‌ژنێكی خۆش و ئارام به‌سه‌ر ببات، جه‌ژنی قوربانتان پیرۆز بێت".
|