چێڵسی کودەتا دەکات بەسەر مانچێستەر سیتیدا

21/07/2021
فۆتۆ: 

یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەردەوامە لە ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ هـــاوکات سورە لەسەر گواستنەوەی ستارێکی گەورە بۆ هـــێڵی هـــێرشبردن .

ڕۆژنامەی بێڵدی ئاڵمانی لە نوێترین بڵاوکردنەوەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد یانەکەی شاری لەندەن دەیەوێت کێشە بۆ سیتی دروست بکات و بەفەرمی چۆتە نێو کێبرکێی بەدەستهـــێنانی تواناکانی ڕۆبەرت لیفاندۆفسکی پۆڵندیەوە پاش ئەوەی یانەی ریال مەدرید بڕیاردا ئەم مێرکاوتۆتە هـــیچ یاریزانیکی دیکە نەگوازێتەوە ڕیزەکانی هـــەر زوو یانەی مانچێستەر سیتی چووە کێبرکێی لیفاندۆفسکی بەڵام یانەی چێڵسی دەیەوێت کودەتا بەسەر سیتیدا بکات و لە زووترین کاتدا هـــێرشبەرە پۆڵندێکە بگوازێتەوە ڕیزەکانی .