مێسی پێشەنگی خۆی دەستنیشان دەکات بۆ تۆپی پێ

21/07/2021
فۆتۆ: 

ئەستێرەی دیاری تۆپی پێ لۆنێل مێسی ئەرجێنتین و یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێشەنگی خۆی دەستنیشان دەکات لە یاری تۆپی پێدا .

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کێ بەپێشەنگی خۆت دەزانیت لە تۆپی پێدا مێسی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد یاریزان و ئەستێرەی زۆر گەورە هـــەن لە تۆپی پێدا بەڵام ئەوەی بۆتە جێگەی سەرنجی من  رۆناڵدۆی بەرازیل بوو چوونکە ناوبراو توانایەکی زۆر نا سروشتی هـــەبوو لە بڕین و جوڵەی نێو یاریگادا بەراستی رۆناڵدۆ لەهـــەندێک شوێنەوە گۆڵی تۆمار دەکات کەس پێشبینی نە دەکرد ئەو هـــەمیشە جیاوازی دروست دەکرد بۆیە من بە پێشەنگی خۆمی دەزانم لە تۆپی پێدا .