ئیسرائیل هێرشی کردە سەر سوریا
فڕۆکەکانی ئیسرائیل چەند پێگەیەکى سەربازىان لە ناوچەى قەسیر لە پارێزگاى حمس کردە ئامانج .
میدیاى فەرمى سوریا بڵاویکردەوە، توانیویانە لە ڕێگەى سیستمی بەرگری ئاسمانییەوە زۆربەى موشەکە ئیسرائیلییەکان تێکشێکنن و زیانەکان کەمکەنەوە.
هاوکات روانگەى سوریا بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاند، هێرشەکەى ئیسرائیل پێگە سەربازییەکانى حزبوڵاى لە ناوچەى فڕۆکەخانەى زوبعەى سەربازى و قەسیر بەئامانج گرتووە .
ڕاشیگەیاندووە، بەهۆى هێرشەکەوە کۆگاکانى چەک و کەلوپەل لەپێگە بەئامانج گیراوەکان خاپورکراون.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە ساڵی ٢٠١٥وە ئیسرائیل سەدان جار بۆردومانی گروپە نزیکەکانی ئێرانی لە وسوریا کردووە و دەیان چەکداری کوشتوون.
|