گومرگی گەرمیان ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر دەنگۆی قاچاخچێتی بڵاوکردەوە

22/07/2021
فۆتۆ: 

گومرگی گەرمیان ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ڕاپۆرتێکى تۆڕی میدیای ئێستای بڵاوکردەوە و کە باسی لە قاچاخچێتی لە مەرزی پەروێزخان کردبوو و ڕایگەیاندووە، "وەهەندێک بابەت کە لە ڕاپۆرتەکەدا باسی لێوەکراوە بەهیچ شێوەیەك لە مێژووی مەرزی پەروێزخان دا داخل نەبووە".

دەقی ڕوونکردنەوەکەی گومرگی گەرمیان:

سەبارەت بەو ڕاپۆرتەی کە لەکەناڵی ئێستا بڵاوکراوەتەوە کە تیایدا بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان تەنها لێدوانی لەسەر جموجوڵی بازرگانی و ژمارەی باری ڕۆژانە داوە و وەهەندێک بابەت کە لە ڕاپۆرتەکەدا باسی لێوەکراوە بەهیچ شێوەیەك لە مێژووی مەرزی پەروێزخان دا داخل نەبووە .

بۆ ئاگاداری هەموو لایەک .

بەرێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان .