قائیمقامیەتی سلێمانی گەسی شکار دادەخات

22/07/2021
فۆتۆ: 

بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی گەسی شکار دادەخات .

ئەمڕۆ پێنجشەمە (22ی تەمموزی 2021) بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت گەسی شکاری لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی داخست . 

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی دیکەی سلێمانی، لە رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا هەڵمەتی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام دەبێت و سەرپێچیکاران روبەڕوی رێکای یاسایی دەکاتەوە .

له‌كاتی هه‌بونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری به‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، په‌یوه‌ندی به‌ مۆبایلی ژماره‌ (07708677777)ـه‌وه‌ بكه‌ن .