خاوەن موەلیدەیەکی ئەهلی بەتەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

22/07/2021
فۆتۆ: 

لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین لەکاتی هەوڵدان بۆ چاکردنەوەی موەلیدەکەی خاوەن موەلیدەیەکی ئەهلی بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا .

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاندووە، گەنجێک کە ناوی (هـ. ئـ، قـ)ـە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٦ـە و خاوەنی موەلیدەبووە و بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو گەنجە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ موەلیدەکەی کاری نەکردووە، ویستویەتی خۆی چاکی بکاتەوە و کاری پێبکات، بەڵام تەزووی کارەبا لێیداوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای توێکاری لە پزیشکی دادوەری رانیە، تەرمەکەی نێردراوەتەوە بۆ حاجیاوا بەمەبەستی بە خاکسپاردنی.

ئەوەش هاتووە، کە لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە و بەردەوامە.