لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای شێخان چوار کەس بریندار بوون

22/07/2021
فۆتۆ: 

پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای شێخان چوار کەس بریندار بوون.

ئازاد تەها بەرپرسی ڕاگەیاندنی پولیسی دهۆک  ڕاگەیاند،  ئەمڕۆ لە سێیەم ڕۆژی جەژنی قوڕبان لە سەر ڕێگای سەرەکی دهۆک هەولێر لە کۆمەڵگەی مەهەت سەر بە قەزای شێخان لەرووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان دوو ئوتومبێلی جۆری دوج و بارهەڵگرێک لەئەنجامی دا چوار کەس برینداربوون و زەرەڕ و زیان گەیاندنە هەردوو ئوتومبێل .

 ماوەیەکە لە سەر ڕێگای سەرەکی دهوک هەولێر ڕووداوەکانی ئوتومبێل بەرەو زیادبوونە و تیژڕەوی لێخورینی شوفێران و پابەندنەبوویان بە ڕێنمایەکانی هاتووچۆ لە لایەک و خراپی ڕێگاکە هوکاری سەرەکی ئەم ڕووداوانەیە.