ئەنچلۆتی ئایندەی ڤاران یەکلایی دەکاتەوە

23/07/2021
فۆتۆ: 

کارلۆ ئەنچلۆتی ئیتاڵی و ڕاهینەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی چارەنوسی ڤاران یەکلایی دەکاتەوە و ناوبراو نایەوێت بەهـــیچ جۆرێک لەم وەرزەدا دەستبەداری بێت .

ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی ریال مەدرید ئەمرۆ هـــەینی بڵاویکردەوە نەنچلۆتی  لەگەڵ ڤاران کۆبۆتەوە پێی ڕاگەیاندوە نابێت ئەم وەرزە ڕیزی یانەی مێرەنگی جێبهێڵیت .

ئەم هەڵویستەی ئەنچلۆتی لە کاتێدایە یاریزانە فەڕەنسێکە زۆر نزیکە ریال مەدرید بەرەو مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێت بەڵام ئەنچلۆتی بۆتە بەربەستی بنەڕەت لەبەردەم ئەم گرێبەسەتەدا ، لەلایەکی دیکەوە گەر ئەم هاوینە ریال دەستبەداری ڤاران نەبێت ئەوە وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی پێ دێت و ناوبراو ئازاد دەبێت ڕوو بکاتە هەر جێگەیەک کە خۆی ئارەزووی دەکات بەشێوەی خۆرایی