هاوپەیمانی فەتح نیگەرانی لە دانانی سیستمی دژە موسەكیبەكەی ئەمریكا لە بەغدا دەربڕی

05/07/2020
فۆتۆ: 

هاوپەیمانی فەتح كە هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا سەبارەت بە بێدەنگی حكومەت لە ڕاهێنانەكانی ئەمریكا لە ناوەڕاستی بەغدا و دانانی سیستمی دژە ئاسمانی .

لە بەیاننامەیەكدا هاوپەیمانێتییەكە ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە ڕایگەیاندووە "ئەو كارە یكە باڵیۆزخانەی ئەمریكا ئەنجامیداوە بایەتێكە جێگەی سەرسوڕمانە و پێشێلكردنی هەموو پەیڕەوێكی دیپلۆماتی و یاسا نێودەوڵەتییەكانە و وەبیرهێنانەوەی پێشێلكردنی سەروەریی نیشتیمانی عێراقن بە تایبەت چۆن دەكرێت باڵیۆزخانەكان بكرێنە بنكەی سەربازیی لە بەغدادا "

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، چۆن دەبێت دەوڵەتی عێراق ڕێگە بدات بەو جۆرە پێشێلكاریانە و بێ ئەوەی هیچ جوڵەیەك بكات، بۆیە نەبوونی هەڵوێستی حكومەت زۆر جێگەی سەرسوڕمانە، بە تایبەت ئەوانەی بۆ هەیبەتی دەوڵەت دەگریان لە ئێستادا خۆیان بێدەنگ كردوە .

ئەو بەیاننامەیەی هاوپەیمانی فەتح لە كاتێكدایە، دوێنێ باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا، ئاشكرایكرد سیستمی بەرگری دژە ئاسمانی جۆری پاتیریتی داناوە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێكی موشەكی و كاتیۆشا كە ناوبەناو دەكرێتە سەر باڵیۆزخانەكە و ناوچەی سەوزی بەغدا .

ئەمڕۆش بە شێوەیەكی كرداری سیستمەكە هێرشێكی كاتویۆشای پوچەڵكردنەوە كە كرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا .