لە ھێرشێکی داعش لە خۆرئاوای عێراق 3 سەربازی عێراقی کوژران
سەرچاوەیەکی حکومەت لە قەزای ڕوتبەی خۆرئاوای عێراق کە هاوسنورە لەگەڵ سعودیەدا ڕایگەیاند، لە هێرشێکی چەکدارانی داعش لە نزیک قەزامە ٣ سەربازی عێراقی کورژراون .
عیماد مشعەل قایمقامی روتبە بە حورەی ئەمریکای راگەیاند، چەکدارانی داعش بە چەکی سوک و مامناوەندیی ھێرشیانکردووەتە سەر خاڵێکی پشکنین لە ناوچەی (تەبعات)ی سەر بە قەزای روتبەی خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار ، بەھۆیەوە دوو سەربازی عێراق و ئەندامێکی ھێزەکانی حەشدی عەشایەری کوژراون .
بە گوتەی مشعەل ھەر لە ھێرشەکەدا دوو سەربازیش بە سەختی بریندار بوون و بە پەلە گویّزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی روتبە و لە پێکدادانەکەدا چەکدارێکی داعشیش کوژراوە.
ئەو ھێرشەی ئەمرۆی داعش لە خۆرئاوای عێراق لە کاتێکدایە، چوار رۆژ لەمەوبەر و لە ئێوارەی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، لە تەقینەوەیەکدا لە بازارری (ئەلوحیلات)ی ناوچەی مەدینە سەدری بەغدا، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی تەوقیتکراودا ٣٦ کەس کوژران و ٦٢ کەسیش بریندار بوون .
بەھۆی ئەو تەقینەوەیەوە ھاوڵاتیانی بەغدا داوای لێپرسینەوەیان کرد لە لێپرسراوە ئەمنییەکانی پایتەخت .
|