فیدراسیۆنی پەنابەران: بەلەمێکی پەنابەران لە تورکیا ژێر ئاو کەوت

23/07/2021
فۆتۆ: 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقەوە بڵاویکردەوە، بەلەمێکی پەنابەرانی کورد بە ٤٥ کەسەوە لە سنوری دەریایی شاری ئەنتالیای تورکیا ژێر ئاو کەوتوون، کە بە ڕێگەوە بوون بۆ ئیتالیا .

لە راگەیەندراوێکدا فیدراسیۆنەکە بڵاویکردەوە " ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٣/٧/٢٠٢١ بەلەمێکی پەنابەران بە ٤٥ پەنابەر کە زۆرینەیان کوردی ھەرێمی کوردستان دەڤەری ڕاپەڕینن لەسنوری دەریایی شاری ئەنتاڵیا لە تورکیا بەرەو یٔیتاڵیا بەڕێکەوتن بەڵام بەداخەوە لە دووری ١٦١ میل لەڕۆژیٔاوای ناوچەی کاش سەر بەشاری ئەنتاڵیا بەلەمەکەیان ژیر یٔاو دەکەوێت تا یٔیستاش گەڕان و رزگارکردن لەلایەن پۆلیسی یٔێشکگری دەریایی تورکیا بەردەوامە ".

لە لایەکی ترەوە ماڵپەری (یۆرۆ نیوز)ی ئەروپا بڵاویکردەوە، بەلەمێکی پەنابەران بە ٤٥ کۆچبەرەوە لە باشوری خۆرئاوای تورکیا نقوم بووە و ھێزەکانی ئیِشگری دەریایی تورکیا، سەرقاڵی ڕزگارکردنی ئەو کەسانەن .

مالپەرەکە لە زاری وەزارەتی بەرگری تورکیاوە بڵاویکردەوە، زانیاریان پێگەشتووە سەبارەت بە روداوی نقومبوونی بەلەمێکی پەنابەران، بۆ ھاناوەچوونی ئەو کەسانەش ھێزەکانیان سەرقاڵی گەران و رزگارکردنی ئەو کەسانەن .

بەڵام وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەی نەکردووە بە رەکەزنامەی پەنابەرەکان .