حەشدی شەعبی ئەبو عیزرائیلیان دەستگیر کرد
دەزگای ئاسایشی حەشدی شەعبی، (ئەبو عیزرائیل) سەرکردەی کەتیبەکانی ئیمام عەلییان دەستگیر کردووە .
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق بە میدیاکاتی راگەیاندووە، یەکەیەکی ئاسایشی حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنێکدا ئەبو عیزرائلیان لە ماڵەکەی خۆی دەستگیرکردووە .
بە گوتەی سەرچاوەکە ھۆکاری دەستگیرکردنەکەی پەیوەندیی ھەیە بە سوکایەتیکردن بە مەرجەعیەتی ئاینییەوە .
سەرچاوە ئەمنییەکەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا شەڕەتەقە لە نێوان ئاسایشی حەشدی شەعبی چەکدارانی کەتیبەکانی ئیمام عەلی دروستبووە .
لە کۆتایشد ھێزەکە ئەبو عیزرائیلیان دەستگیرکردووە و گواستوویانەتەوە بۆ بارەگای ئاسایشی حەشدی شەعبی .
ئەبو عیزائیل ناوی تەواوەتی (ئەیوب فالح حەسەن روبەیعی)یە، لە ساڵی ١٩٧٨ لە بەغدا لە دایک بووە، پیشەی شۆفێر بووە لە وەزارەتی پەیوەندییەکان .
لە سەرەتای ئۆپراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە دژی چەکدارانی داعش، بووە ناوێکی ناسراوی مەیدانی جەنگەکان و ھەندێک نازناوی مەلائیکەی مردنیان لێ نابوو، ئەویش بەھۆی ئەو توندتیژییەی کە لە ناوچەی ئۆپراسیۆنەکان ئەنجامی داون .
|