وەزارەتی کارەبا: ئەوانەی پارەی کارەبایان نەداوە، کارەباکەیان دەبڕدرێت

27/07/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو هاوبەشانەی دوو جار بەسەریەکەوە پارەی پسووڵەی کارەبایان نەداوە، پێویستە کارەبایان ببڕدرێت.

لەراگەیەندراوێکدا، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە ئەو هاوبەشانەی کارەبا، کە دووجار بەسەریەکەوە پارەی پسوولەی کارەبایان نەداوە، هێڵی کارەبایان ببڕدرێت، بەڵام لەبەر رەچاوکردنی دۆخی دارایی هەرێم، تائێستا هیچ هاوبەشێک بەهۆی نەدانی کرێی کارەباوە، کارەباکەی نەبڕدراوە.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمیشدا هاتووە، پێویستە هاوبەشانی کارەبا بۆ دانەوەی قەرزەکانیان پابەندی رێنماییەکانی وەزارەت بن و تیایدا ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە قەرزەکانیان بدەنەوە.