ریال مەدرید جێگرەوەی ڤارانی دەستنیشانکرد

27/07/2021
فۆتۆ: 

پاش ئەوەی زۆرینەی سەرچاوەکان کۆکن لەسەر ئەوەی ڤاران ڕیزی یانەی ریال مەدرید بەرەو مانچێستەر یونایتد جێدەهـــێڵیت و چاوەڕێی کاتن تا ئەوەی گرێبەستەکە ببێتە فەرمی یانەی ریال مەدرید جێگرەوەی ناوبراوی ئاشکرا کرد .

هـــەر چەندە وا چاوەڕوان دەکرا ئەم مێرکاوتۆیە یانەی ریال مەدرید بە بەهـــێزی دەربکەوێت بەڵام پێچەوانەی سەرجەم پێشبینیەکان یانەی مێرەنگی زۆر سارد و سڕە لە گواستنەوەی یاریزانەکان سەرباری ئەوەی تا ئێستا نەیتوانیوە گرێبەستی گەورە و بەهـــێز واژۆ بکات دوو ئەستێرەی وەک رامۆس و ڤارانی لە دەستدا .
کەمێک پێش ئێستا ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆڕت ئاماژەی بۆ ئەوە کرد یانەی مێرەنگی دەیەوێت جۆرۆجۆ کیلینی بگوازێتەوە ڕیزەکانی و بیکاتە جێگرەوەی ڤاران ، یانەی ریال مەدرید لەم مێرکاتۆیە و تا ئێستا تەنیا بۆندی دافید ئەلابای یەکلایکردۆتەوە .