حکومەتی هەرێم پارەی گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی قەدەغەکرد

27/07/2021
فۆتۆ: 

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی وەرگرتنی پارە لەبەرامبەر كڕین و فرۆشتن و گۆڕینی گرێبەستی یەكەكانی نیشتەجێبوون.

بەگوێرەی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی یاسایی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم، ئاگاداری خاوەنی یەكەكانی نیشتەجێبووون كراوەتەوە، كە ئەو پڕۆژە نیشتەجێیانەی تەملیك نەكراون لەكاتی گۆڕینی گرێبەست و كڕین و فرۆشتن بە یەكەكانەوە لەلایەن هاوڵاتیانەوە نابێت پارە لەكەس وەربگیرێت .

لە نووسراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، بڕیار دراوە نابێت پارەی پارێزەریش بسەپێنرێت لەسەر هاووڵاتیان، بەپێچەوانەوە ڕێكاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.