ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێک تاووتوێ دەکات

28/07/2021
فۆتۆ: 

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە و تێیدا ڕێکخستنەوەی داهاتە ناوخۆییەکان و هەڵسەنگاندنى دۆخى کۆرۆناو چەند پۆسێکیتر گفتوگۆیان لە بارەوە دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات .

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ :

یەکەم: بەردەوامی گفتوگۆکانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ڕێکخستنەوەی داهاتە ناوخۆییەکان و خستنەڕووی هەنگاوی کرداری وەزارەتەکان لەم بارەیەوە .

دووەم: پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی زیادبوونی بەرچاوی کەیسەکانی تووشبوون بە فایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، و بەرزبوونەوەی ژمارەی مردووان بەهۆی ئەم پەتایە، و ئەو ڕێکارانەی پێویستە بگیرێنە بەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم تەشەنەبوونەی پەتای کۆرۆنا .

سێیەم: خستنەڕووی پێشنیاری گۆڕینی هەردوو قەزای (سۆران) و (زاخۆ) بۆ ئیدارەی سەربەخۆ .

چوارەم: خستنەڕووی بابەتی ‌هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت.

پێنجەم: دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ هاوڵاتییان لە وەرزی سەرما .