ئەنبار.. کەسێک دەستگیردەکرێت کە بەڵێنی دابمەزرێنێ بەهاووڵاتیان داوە
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له پارێزگای ئه‌نبار كه‌سێكیان ده‌ستگیركردوه كه پاره‌ی له‌هاوڵاتیان وه‌رگرتوه به‌ناوی دامه‌زراندنه‌وه و به‌ڵێنی نادروستی پێداون .
بەپێى ڕاگەیەندراوێکى ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له پارێزگای ئه‌نبار دوای به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی یاسایی و به پشت به‌ستن به زانیاری وردی هه‌واڵگری، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی كه‌سێكیان ده‌ستگیركردوه كه بڕی 20 هه‌زار دۆلاری له هه‌ر هاوڵاتیه‌ك وه‌رگرتوه و به‌ڵێنی نادروستی پێداون كه دایانبمه‌زرێنێت .
لە بەشێکى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، وته‌كانی تۆمه‌تباره‌كه تۆماركراوه و ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كراوه، به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ری .
هاوکات، هۆشداریده‌ده‌نه هاوڵاتیان كه خۆیان به‌دوربگرن له كه‌سانی فێڵباز و داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، له‌كاتی بوونی هه‌ر روداوێكدا په‌یوه‌ندی به ژماره 131ه‌وه بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچونی هێزه ئه‌منییه‌كان .
|