حکومەتى هەرێم بۆ تۆڕی میدیای ڕووداو: دەستەواژەی نابەجێ و ناپرۆفیشناڵتان بەکارهێناوە

28/07/2021
فۆتۆ: 

حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕونکردنەوەیەکدا هەواڵێکى سایتی تۆڕی میدیای ڕووداو بەچەواشەکارانە وەسفدەکات و دەڵێت: هەوالێک لە بارەی بە کرێدانی هەندێ نەمامگەی حکومی بڵاوکراوەتەوە کە ئاوێتەی چەواشەکاری کراوە و دەستەواژەی نابەجێ و ناپرۆفیشنالانەیان تێدا بەکارهێناوە .

ڕاشیدەگەیەنێت، ئەم هەواڵە کە گوایە لە بارەی لێدوانی حیزبێک دارێژراوە هەر لە مانشێتەکەیەوە بە مەبەستی بەلاڕێدا بردنی رای گشتی بەرامبەر بە حکومەتی هەرێم سازکراوە و لە ناونیشانی هەواڵەکەدا بەکرێدانی نەمامگە بە خیانەتی نیشتیمانی پێناسەکراوە .

دەشڵێت: هەم بۆ ئەو کەناڵە، و هەم بۆ ئەو حیزبە روونی دەکەینەوە کە بەکارهێنان و بە کرێدانی موڵکی میری زۆر باو و یاساییە و لە بەرامبەردا بەکارهێنانی دەستەواژەی خیانەتی نیشتیمانی تۆمەتێکی قورسە و پێویستە ئامەدەبن بەرپرسیاریەتی ئەم تۆمەتهەڵبەستنانە هەڵگرن.

دەقى ڕونکردنەوەکەى حکومەتى هەرێم:

روونکردنەوەیەک لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئەمڕۆ لە سایتی تۆڕی میدیای ڕووداودا هەوالێک لە بارەی بە کرێدانی هەندێ نەمامگەی حکومی بڵاوکراوەتەوە کە ئاوێتەی چەواشەکاری کراوە و دەستەواژەی نابەجێ و ناپرۆفیشنالانەیان تێدا بەکارهێناوە . ئەم هەواڵە کە گوایە لە بارەی لێدوانی حیزبێک دارێژراوە هەر لە مانشێتەکەیەوە بە مەبەستی بەلاڕێدا بردنی رای گشتی بەرامبەر بە حکومەتی هەرێم سازکراوە و لە ناونیشانی هەواڵەکەدا بەکرێدانی نەمامگە بە خیانەتی نیشتیمانی پێناسەکراوە . هەم بۆ ئەو کەناڵە، و هەم بۆ ئەو حیزبە روونی دەکەینەوە کە بەکارهێنان و بە کرێدانی موڵکی میری زۆر باو و یاساییە و لە بەرامبەردا بەکارهێنانی دەستەواژەی خیانەتی نیشتیمانی تۆمەتێکی قورسە و پێویستە ئامەدەبن بەرپرسیاریەتی ئەم تۆمەتهەڵبەستنانە هەڵگرن . حکومەت بەردەوام دەبێت لە چاکسازی و رێگری کردن لە گەندەڵی و گەڕاندنەوەی ئەو هەموو موڵک و ماڵە گشتیەی بە هەدەر دراون . بێگومان کەسانێک بە پڕۆسەی چاکسازی سەغلەتن و هەوڵی ئەو جۆرە چەواشەکارییانە دەدەن، بەڵام هەموو ئەم هەوڵانە لە بەرامبەر ئیرادەی چاکسازیدا مایەپوچ دەردەچن .

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٨ی تەموزی ٢٠٢١