نرخی نەوت بە جێگیری ماوەتەوە

29/07/2021
فۆتۆ: 

بەگوێرەی داتاکانی بۆرسەی جیهانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ٧٤ دۆلار و ٤٣ سەنت مامەڵەی پێوە کرا .

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش ٧٢ دۆلار و ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوە کرا. 

هۆکاری سەرەکی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، زیادبوونی داوایە لەسەر نەوتی خاو و ئاسایی بوونەوەی ژیان لە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی ئەوروپا و دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابورییە، کە ماوەی نزیکەی ساڵێک بوو ڕووبەڕووی سستی ببۆوە .

جگە لەوەش لە دوو مانگی رابردوودا بڕی یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکا بەرەو کەمبوونەوە چووبوو، بەو هۆیەشەوە خواست لەسەر نەوتی خاو بەرەو زیادبوون بووە .

بوژانەوەی ئابوری بەزۆری لە بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان کاریگەریی بەرچاوی هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، کە ماوەیەکی زۆر بوو بەهۆی ڕێوشوێنەکانی پەتای کۆرۆنا و لاوازبوونی چالاکی ئابوری خواست لەسەر نەوتی خاو کەمبۆوە.