بەچاوەکانتا بزانە کۆلیسترۆڵت بەرزە

29/07/2021
فۆتۆ: 

توێژینەوە پزیشکییەکان سەلماندوویانە کۆلیسترۆڵ کاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر دووچاربوون بە بەشێک لە نەخۆشییەکانی تایبەت بە دڵ و خوێنبەرەکان، بەو هۆیەشەوە گرنگە بزانیت ڕێژەی ئەو چەوریە چەندە لە جەستەتدا.

سەرچاوەی سەرەکی کۆلیسترۆڵ لەو خۆراکانەوەیە کە ڕۆژانە دەیانخۆیت، جگەریش خۆی بەشێکی بەرهەم دەهێنێت و کاریگەریی بەرچاوی هەیە لەسەر هۆرمۆنەکانیش، بە دیاریکراویش هۆرمۆنی ئیستررجین و تستوستیرۆن، بەڵام زیادبوونی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا، ئەگەری دووچاربوون بە جەڵتەی دڵ زیاتر دەکات .

ڕۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، دەرکەوتنی پەڵەی زەرد لەسەر سپێنەی چاو، یان هە شوێنێکی پێشت، بەڵگەیەکی بەهێزە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆل، چونکە بەشێکە لەو نیشتووە چەوریانەی کە کۆدەبێتەوە .

ڕۆژنامەکە لە زاری چەند پزیشکێکی پسپۆڕەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو شوێنانەی زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە کە پەڵەی زەردیان لەسەر دەرکەوێت لەسەر پێشتی مرۆڤ، بە زۆری لە هەردوو ئانیشک و بەستەری ئەژنۆکان و هەردوو دەست و پێیەکان و رانەکان .

کۆمەڵەی پزیشکی بەریتانی ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە دووچاری بەرزی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ بوون، با پشت ببەستن بەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی کەم چەورییان تێدایە، هەروەها کەمتر خۆراکەکانی گۆشتی سور  کەرە و بەرهەمە شیرەمەنییەکان بخۆن .

باشتر وایە زیاتر سەوزە و دانەوێڵە و پاقلەمەنییەکان و چەرەسات بخۆن.