کازمی: لێکتێگەیشتنی سیاسی و ئابوری و کلتوریمان لەگەڵ واشنتنۆن ئیمزا کردووە

29/07/2021
فۆتۆ: 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ واشنتۆن بەرەو بەغدا جێهشتوو، سەردانەکەی بۆ ئەمریکا بە سەرکەوتوو ناوبرد.

لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە دیدار و کۆبوونەوەکانیان لە واشنتۆن، لێکتێگەیشتنی سیاشی و ئابوری و کلتورییان ئیمزا کردووە .

کازمی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەردانەکەی بۆ واشنتۆن ڕێککەوتنی لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە کردووە، بۆ گواستنەوی پەیوەندیی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات، بۆ پەیوەندیی ڕاهێنان و ڕێنمایی و کۆتایی هێنان بە بوونی هێزی شەڕکەر تا کۆتایی ئەمساڵ .

لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق خواستی خۆی نیشانداوە، بۆ هاریکاری  کۆمەڵایەتی و سیاسی، بەشێوەیەک کە خزمەت بە گەلی عێراق بکات .

هاوکات هیوای خواستووە پەیوەندییە بەردەوامەکانی لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ببێتە هۆی زیار بەهێزکردنی بنەماکانی هاریکای و گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی زیاتر .

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووەوە ، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەسەردانێکی چەند ڕۆژە گەیشتە واشنتۆن و لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و ژمارەیەک لە لێپرسراوە باڵاکانی ئەو وڵاتە کۆبۆوە .

بەر لە سەردانەکەشی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ زیاتر کەمکردنەوەی فشاری گروپە شیعە چەکدارەکان ڕایگەیاند، چیتر وڵاتەکەی پێویستی  بە هێزی شەڕکەری ئەمریکا نییە بۆ دژایەتیکردنی داعش.