قوباد تاڵەبانی وەک سەرۆکی نوێی هاوپەیمانیی یەکێتی و گۆڕان هەڵبژێردرا

29/07/2021
فۆتۆ: 

دوای بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، کە لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئەنجامدرا، هەردوولا ڕێکەوتن لەسەر دانانی قوباد تاڵەبانی بە سەرۆکی نوێی هاوپەیمانیی کوردستان.

دەقی راگەیەنراوی کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان

ئەمڕۆ پێنجشەممە(٢٩/٧/٢٠٢١)، کۆبوونەوەی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئەنجامدرا .

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر دوایین گۆڕانکاریی و پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی ھاوڵاتیان .

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی وەک سەرۆکی نوێی ھاوپەیمانی کوردستان پەسەندکرا و ھەردوولا جەختیان لە پشتگیریکردنی ناوبراو و سەرخستنی ھاوپەیمانیەتییەکە کردەوە. لەو چوارچێوەیەدا بڕیاردرا بە کاراکردنی لیژنەکانی هەڵبژاردن و تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و چڕکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوولا .