ئەمریکا: گفتوگۆکان لەگەڵ تاران تا کاتێکی نەزانراو بەردەوام نابێت

29/07/2021
فۆتۆ: 

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ۆایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نییەت باشی خۆی نیشانداوە بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ساڵی ٢٠١٥، بۆیە تا ئێستاش تۆپەکە لە گۆرەپانی ئێراندایە .

بلینکن لە میانی سەردانەکەی بۆ کوەیت جەختیکردەوە، پرۆسەی گفتوگۆکان لەگەڵ تاراندا، بە ھیچ شێوەیەک ناکرێت تا کاتێکی نەزانراو بەردەوام بێت .

ئەو وتانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، پیِشتر لێپرسراوانی ئەمریکا رایانگەیاند، چیتر ھیچ سازشێک بۆ ئێران ناکرێت، وەک ھەوڵێک بۆ دووبارە گەرانەوە بۆ گفتوگۆ، سەبارەت بەو لێتێگەیشتنانەی کە لە گفتوگۆکانی فیینەنا پێی گەیشتوون، کە ھاوکاتە لەگەڵ دەستبەکار بوونی حکومەتی نوێی ئێراندا .

لە بەرامبەریشدا حکومەتی ئێران رایگەیاند، واشنتۆن ڕەتیدەکاتەوە گەمارۆ سەپێنراوەکانی سەر تاران ھەڵبگرێت، کە لەسەردەمی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپەوە سەپێنراوە بەسەر زیاتر لە ٥٠٠ ناوەند و قەوارە و کەسایەتی ئێراندا .