میسر.. سزای لە سێدارەدان بۆ ٢٤ ئەندامی ئیخوان موسلیمین دەرچوو
دادگای تاوانەکان لە میسر سزای لە سێدارەدانی بەسەر ٢٤ ئەندامی کۆمەڵەی ئیخوان موسلیمیندا سەپاند، بە تۆمەتی تەقاندنەوەی پاسێکی نەفەربەری ھێزەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە .
لە بڕیارەکەی دادگادا بە ئامادەبوونی خۆیان سزای لە سێدارەدانی سەپاند بەسەر ١٠ تۆمەتبارکراوی روداوەکە و سیانی دیکەشیان کە لە ڕوداوەکەدا کوژرابوون .
بە گوێرەی بریارەکەی دادگا تۆمەتبارەکان، بۆمبَێکی تەوقیتکراویان بە پاسێکی ھێزەکانی پۆلیسدا تەقاندووەتەوە و بەھۆیەوە ٣ پۆلیس کوژراون و ٣٣ پۆلیسی دکەش بریندار بوون .
لە دوای کودەتاکەی میسر بەسەر محەمەد مورسی سەرۆکی ھەلبژێردراوی میسر، لە لایەن عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی ئێستای ئەو وڵاتەوە، بەشێوەیەکی بەردەوام سزی لە سێدارەدان بۆ رابەران و ئەندامانی کۆمەڵەی ئیخوان موسلیمینی قەدەغەکراوی ئەو وڵاتەدا دەردەچێت و بەشێک لە سەرکردە دیارەکانی ئەو گروپەش لە زیندانەکاندا سزای زیندانیکردنی قورس دراون .
|