| پزیشکێک هەنگاوەکانی خۆپارێزی لە سکچون و ڕشانەوە دەخاتەڕوو  
                             
                                پەیجی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستى سلێمانی بابەتێکى د.پشدەر عبداللە اسماعیل پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵانی بڵاوکردەوەتەوە ، تێدا هاتووە، لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا سکچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد ئەکات لەناو منداڵاندا ئەویش بەهۆی کاریگەری بەرزی پلەی گەرمایە کە لەوانەیە بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاوو و خراپ هەڵگرتنی خۆراک لەناو پلەی گەرمی بەرزداو گەشەکردنی هەندێک بەکتریا لەو پلە گەرمیەدا لەگەڵ ووشک بوونەوەی منداڵ لە پلەی گەرمی بەرزداو کەمتر بەرگەگرتنی سکچوون و ڕشانەوە .
                                
 
 هۆکارەکانی سکچوون و ڕشانەوە زۆرن کەواتە لەخۆتەوە چارەسەر بەکارمەهێنە چونکە چارەسەرەکانیشیان جیاوازن.   لەوانەیە هۆکارەکە ڤایرۆس یان بەکتریا یان پاڕاسایت یان خواردنی شیرینی یان هەستیاری بە پڕۆتین،یان نەخۆشی گەنم و جۆ یان ژەهراوی بوون یان هەستیاری بەجۆرە خواردنێک یان کۆڕۆنا یان چەندین هۆکاری تر بێت  . بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە بنێیت  :-   ١  -هەموو ئاوێک بکوڵێنە انجا ساردی بکەرەو بۆ خواردنەوە بەکاری بهێنە  .   ٢  -خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە  .   ٣  -سەورزە میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە  .   ٤  -زوو زوو دەستی منداڵەکەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت کردن  .   ٥  -پاک و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە  .   ٦  -بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر  .   ٧  -دوورکەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان  .   ٨  -باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان  . تکایە لەخۆتەوە دەرمان بەکارمەهێنە چونکە هۆکارەکان جیاوازن و چارەسەرەکانیشیان جیاوازن  .   
 |