ریال مەدرید رێگری لە مێندی ناکات گەر بیەوێت بڕوات

01/08/2021
فۆتۆ: 

یانەی ریال مەدرید بە ئاشكرا بە مێندی وتووە گەر یاریزانەکە دەیەوێ ریال مەدرید جێبهێڵێت ئەوا ئازادە

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی و نزیک لە یانەی ریال مەدرید رایگەیاند ، یانەی ریال مەدرید بە مێندیان وتووە گەر ئاسوودە نیە دەتوانێ یانەکە جێبهێڵێ.
دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆوە کە برایەکەی مێندی بەرگریکاری باڵی چەپ وتویەتی مێندی ریال مەدرید جێدەهێڵێ چونکە رێزی ناگیرێ.
مێندی پێی وابوو کە پێویست نەبوو ئەلەبا بۆ جێگای ئەو گرێبەستی لەگەڵدا بکرێ بۆیە بەرگریکارە فەڕەنسیەکە ئاسوودە نیە لە ریال مەدرید و دەیەوێ یانەکە جێبهێڵێ.