لە خۆپیشاندانەکانی ئێران ٣٩ رۆژنامەنوس دەستگیرکراون

24/12/2022
رۆژنامەنووسانی ئێران
فۆتۆ: 

بەتۆمەتی روماڵکردنی خۆپیساندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان ٣٩ رۆژنامەنوس دەستگیرکراون و دوو هاوڵاتیش لە سێدارەدراون

رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویکردەوە، لە خۆپیشاندانەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان ٣٩ رۆژنامەنوس دەستگیرکراون و ٤٣ کەسیش مەترسی ئەوەیان لەسەرە بەمنزیکانە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا بسەپێنرێت.
لەچەند رۆژی رابردوودا، کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکان دوو ھاووڵاتی کوردی لە تاران و کەرەج لە سێدارەداوە.