پشتیوان سادق: هیوادارین دوای جەژن لەگەڵ یەکێتی کۆببینەوە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی رایدەگەیەنێت، کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی زیاتر سیاسین و بەوشێوەیەش نیە بڵێین چارەسەرناکرێن
پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کودستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هیوادارین دوای جەژن لەگەڵ یەکێتی کۆببینەوە، لە کۆبوونەوەکاندا زۆر بابەت هەیە باسدەکرێن و یەکێک لەو بابەتانە، گۆڕانکارییەکانی حکومەتە".
وتیشی: هەندێ کێشە لە میانی کارکردندا دروستبوونە، کێشەکان زیاتر سیاسین و هاتونەتە ناو حکومەتەوە، بڕیارمانداوە لە دوای سەری ساڵ لەگەڵ یەکێتی کۆببینەوە و ئەو کێشەبچووکانە چارسەر بکەین.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی لەسەر بوونی کێشە لە نێوان پارتی و یەکیتی ئاماژەی بەوەشدا: "کێشەکان ئەوە نین بڵێین چارەسەر ناکرێن یان گرفتی گەورە دروست دەبن".
|