جۆو بایدن باری نائاسایی راگه‌یاند
جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا باری نائاسایی له ویلایه‌تی نیویۆرك ڕاگه‌یاند و فه‌رمانیكرد، هاوكاری فیدڕاڵی بۆ ته‌واوكردنی هه‌وڵه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ویلایه‌ت و شاره‌كان به‌هۆی ئه‌و زریان و به‌فربارینه‌ی وڵاته‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه به‌په‌له دابینبكرێت.
جۆو بایدن له‌فه‌رمانێكدا، ده‌سه‌ڵاتی به ده‌زگای به‌ڕێوه‌بردنی فریاگوزاری فیدڕاڵی و وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكادا به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی بۆ هه‌وڵه‌كان به‌ئامانجی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و هاوكاری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی زریانی به‌فره‌وه زیانیان به‌ركه‌وتوه.
كۆشكی سپی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، جۆو بایدن گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ كاتی هۆكول حاكمی ویلایه‌تی نیویۆرك ئه‌نجامداوه، له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه هاوكاری فیدڕاڵی پێشكه‌ش به‌و ویلایه‌ته ده‌كات، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و زریانه زستانه‌یه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی گرته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی، بایدن "داوای له حاكمی نیویۆرك كردوه هه‌مو هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی فیدڕاڵی بۆ پشتگیریكردنی خه‌ڵكی نیویۆرك چڕ بكاته‌وه له‌كاتێكدا ویلایه‌ته‌كه له‌گه‌ڵ كاریگه‌رییه‌كانی زریانێكی مێژویی زستانه‌دا ده‌جه‌نگێت".
|