لە چیاى ئەزمڕ ئاگرێکى گەورە کەوتەوە

06/07/2020
فۆتۆ: 

کەمێک پێش ئێستا لە چیاى ئەزمڕى شارى سلێمانى ئاگرێکى گەورە کەوتەوە و بەهۆیەوە، زەویەکى بەرفراوان لە پوش و پاوانى چیاکە سوتا.

پەیامنێرمان پێى راگەیاندین، ئەمڕۆ لە چیاى ئەزمڕى شارى سلێمانى ئاگرێکى گەورە کەوتەوە و بەهۆیەوە زەویەکى بەرفراوان لە پوش و پاوانى چیاکە سوتاوە، لەئێستادا تیمەکانى بەرگرى شارستانى و فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنى ئاگرەکە بۆ کۆنترۆڵکردنى.

وتیشى، تائێستا هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە نەزانراوە و ئاگرەکەش بەردەوامى هەیە و بە هێلیکۆپتەر هەوڵی کوژاندنەوەی دەدرێت.