داھاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢

04/01/2023
فۆتۆ: 

ئامادەکردنی: ئەنوەر کەریم

کۆی داھاتی مانگی رابردووی حکومەتی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە (٨٥٧) ملیار دینا بووە، ھەرێم بە بەھای (ترلیۆنێک و ٢٢٤ ملیار) دینار نەوتی فرۆشتووە،بەڵام (٥٣٨) ملیار دیناری بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان ماوەتەوە.

پوختە


داھاتی نانەوتی
•    داھاتە نانەوتیەکانی ھەرێم  بۆ مانگی کانونی یەکەم = (٢٨٧ ملیار) دینارە (بەپێی دوا لێداوانی وەزیری دارایی ھەرێم)
•    یارمەتی ھاوپەیمانان بۆ ھێزی پێشمەرگە = (٣١ ملیار ٥٠٠ ملیۆن) دینار
•    پشکی ھەرێم لە بەشە بودجەی عێراق = (٠) دینار

داھاتی نەوت (ھەناردەی دەرەکی بە بۆری)
•    ھەرێمی کوردستان  لە مانگی کانونی یەکەمی (٢٠٢٢)دا  بڕی (١٢ ملیۆن و ٢٥٥ ھەزار) بەرمیل نەوتی ھەناردەکردوە لە ڕێگای بەندەری جیھانی تورکیاوە.
•    تێکڕایی نرخی نەوتی برێنت  بۆ مانگی  کانونی یەکەم (٨٠.٩١) دۆلارە. 
•     لەبەرئەوەی ھەرێم نەوتەکەی بە (١٢) دۆلار کەمتر دەفرۆشیت، واتە تێکڕا نەوتی بە (٦٨.٩١) دۆلار فرۆشتووە.
کەواتە: (١٢ ملیۆن و ٢٥٥ ھەزار) بەرمیل X (٦٨.٩١) دۆلار = (٨٤٤ ملیۆن و ٤٩٢ ھەزار و ٥٠ ) دۆلار.
واتە بە دینار دەکاتە: (٨٤٤ ملیۆن و ٤٩٢ ھەزار و ٥٠ ) دۆلار X (١٤٥٠) دینار = (١ ترلیۆن ٢٢٤ ملیار و ٥١٣ ملیۆن و ٤٧٢ ھەزار) دینار.
•    بەپێی دواین ڕاپۆرتی دیلۆیت (٥٦%)ی داھاتی نەوت خەرجی تێچوونەکەتی و (٤٤%) دەمێنتەوە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
-    کەواتە: (٨٤٤ ملیۆن و ٤٩٢ ھەزار و ٥٠ ) دۆلار  X (٥٦%) = (٤٧٢ ملیۆن و ٩١٥ ھەزارو ٥٤٨) دۆلار دەڕوات بۆ خەرجی پرۆسەی نەوت.
واتە بەدینار دەکاتە: (٤٧٢ ملیۆن و ٩١٥ ھەزارو ٥٤٨) دۆلار X ((١٤٥٠ دینار = (٦٨٥ ملیار و ٧٢٧ ملیۆن و ٥٤٤ ھەزار و ٦٠٠) دینار خەرجی نەوتە.
-    (٨٤٤ ملیۆن و ٤٩٢ ھەزار و ٥٠) دۆلار  X (٤٤%) = (٣٧١ ملیۆن و ٥٧٦ ھەزارو ٥٠٢) دۆلار داھات دەمێنێتەوە.
داھاتی نەوت بە دینار دەکاتە: (٣٧١ ملیۆن و ٥٧٦ ھەزارو ٥٠٢) دۆلار X (١٤٥٠) دینار= (٥٣٨ ملیار و ٧٨٥ ملیۆن و ٩٢٧ ھەزار و ٩٠٠) دینار.

کۆی داھات لە مانگی کانونی یەکەم ٢٠٢٢ (دینار)
(٥٣٨ ملیار و ٧٨٥ ملیۆن و ٩٢٧ ھەزار و ٩٠٠) داھاتی نەوت + (٢٨٧ ملیار) داھاتی ناوخۆ + (٣١ ملیار ٥٠٠ میلۆن) ھاوپەیمانان = (٨٥٧ ملیار و ٢٨٥ ملیۆن و ٩٢٧ ھەزار و ٩٠٠) دینار 

ئەم خشتەیە وردەکاری فرۆشی نەوتی ھەرێم دەردەخات بۆ مانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢