لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی هەرێم کۆبوەوە
ئەمڕۆ لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی هەرێم بە سەرپەرشتى سەرۆکی حکومەت بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و ڕەشنووسی ژمارەیەک پەیڕەوی تایبەت بە چاکسازی کۆبوەوە.
کۆبوونەوەکە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە سەرپەرشتی کرد و بەبەشدارى قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان، تیایدا گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و ڕەشنووسی ژمارەیەک پەیڕەوی تایبەت بە چاکسازی کرا.
دوای گفتوگۆکردن دەربارەی ڕەشنووسی چەند پەیڕەوێکی ناوخۆ کە لە پێناو ئاسانکاریکردن بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ئامادەکراون ، تێبینی و سەرنجی پێویست لە لایەن بەشداربووانەوە خرایەڕوو ، پاشان بڕیاردرا لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند بکرێن.
|